Testo Lêm Bibure - Zyad Asad
Testo della canzone Lêm Bibure (Zyad Asad), tratta dall'album Lêm Bibure
گیانە وتت، ناوم بێنە بە گۆرانی
گوایە دوێ شەو،
بۆ دووری من زۆر گریاوی!
بەڵام چی بکەم ئاخ کە ناتوانم
ناوت بێنم پڕ بە زمانم!
لێم ببورە، لێم ببورە!
لێم ببورە، لێم ببورە!
لە هەموو ئاهەنگی شەوانم
نۆتەی ناوت بەدی دەکرێت!
لە هێڵەکانی لەپی دەستم
پەی بە ئەدرێسی تۆ دەبرێ!
لە لێدانی خورپەی دڵم
دەزانن چۆن دێیت و دەڕۆی!
کاتێک فرمێسکم دەبینن
تێدەگەن تۆ لە کوێ خۆت دەشۆی!
گیانە گەر دوای سەد ساڵ گۆڕم هەڵکەنی
دەبینی هێشتا کە دڵێک ماوە
ئەویش یادگاری عەشقی خودایە!
چونکە ناوی تۆی لێ نووسراوە!
گیانە ببورە کە ئاوایە!
گیانە ببورە کە ئاوایە!
وەرزی ئێمە ڕەشەبایە!
گیانە لە هەر کوێیەک گوڵێک بڕوێت
هەزاران دڕکی لەگەڵدایە!
گیانە وتت، ناوم بێنە بە گۆرانی
گوایە دوێ شەو
بۆ دووری من زۆر گریاوی!
بەڵام چی بکەم ئاخ کە ناتوانم
ناوت بێنم پڕ بە زمانم!
لێم ببورە، لێم ببورە!
لێم ببورە، لێم ببورە!
لێم ببورە، لێم ببورە!
لێم ببورە، لێم ببورە!
Credits
Writer(s): Azhdar Wahbi
Lyrics powered by www.musixmatch.com
Link
Disclaimer:
i testi sono forniti da Musixmatch.
Per richieste di variazioni o rimozioni è possibile contattare
direttamente Musixmatch nel caso tu sia
un artista o
un publisher.